بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە زیاتر لە 1500 کۆچبەر کە زیاتریان کوردی هەرێمی کوردستانن، لە بیلاڕووسەوە گەڕاونەتەوە.
کەریم نوری جێگری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند کە هەوڵی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە سنورەکانی بیلاڕووس و پۆڵۆنەداوە بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 1500 کەس لەوان گەڕاونەتەوە عێراق.
ناوبراو دەنگۆی ڕاگرتنی هەوڵی گەڕانەوەی کۆچبەرانی بە درۆخستەوە و وتی کە ژمارەی ئەو کۆچبەرانە لە سنورەانی یەکێتی ئەورووپان، دیار نییە لە بەر ئەوەی کە زۆربەیان بە نایاسایی لە عێراقەوە چوونەتە تورکیا و لەوێشەوە بە قاچاخ چوونەتە بیلاڕووس.
نوری وتی کە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە بە ویستی خۆیان دەیانەوێت لە بیلاڕووسەوە بگەڕێنەوە عێراق./.