بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی ئاماژە بە باشتربوونی خواردنی چەند میوەیەک دەدەن کە لە درێژەدا ئاماژەی پێدەدرێت:
سێو: مادەی ڕیشاڵی تێدایە و دەتوانێت کێشی زیادەی ورگ کەم بکاتەوە، هەروەها سیستەمی بەرگری جەستەش بەهێز دەکات.
مۆز: پۆتاسیۆمی تێدایە و لە جەڵتەی دەماغ و فشاری خوێن دەتپارێزێت.
سندی: یەکێک لە باشترین میوەکانە بۆ کێش دابەزاندن و کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن دەکات.
گێلاس: دەتوانێت چالاکی مێشک و دەمارەکانی خوێن پەرە پێبدات.
شوتی: بڕێکی زۆر ڤیتامینەکانی A و C تێدایە و پێست تەندرووست دەکات و پەڵەی کەم دەکاتەوە.
پرتەقاڵ: ڤیتامین C ی تێدایە و دەتوانێت ڕێژەی شەکری ناو خوێن هاوسەنگ بکات./.