بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حامید کەرزای لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی بی بی سی وتی کە لەم ماوەیەدا کۆبوونەوەی زۆرم لە گەڵ بەرپرسانی تاڵیبان هەبووە و سەبارەت بە دۆخی ئەفغانستان وتووێژم کردووە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە بە توندی دژی هەر هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکایە لە ئەفغانستان.
کەرزای وتی: ئەگەر ئەمریکا هێزی سەربازی بێنێتە ئەفغانستان یان لە ڕێگای فڕۆکە شەڕکەرەکانەوە هێرشی ئاسمانی بکات تووشی هەڵەیەکی گەورە بووە، ئێمە دەمانەوێت لە گەڵ ئەمریکا دۆست بین بەڵام لە نێوان دۆستایەتی و گەشتی فڕۆکە شەڕکەرەکان جیاوازییەکی زۆرە.
سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەفغانستان داوای لەوانە کرد کە وڵاتی خۆیان بە جێهێشتووە کە بگەڕێنەوە و سەر لە نوێ بە هاوکاری هاوبەش وڵاتەکەیان بونیاد بنێنەوە و وتی کە ئێمە دەبێت بمێنینەوە ئەفغانستان ئاوەدان بکەینەوە.
حامید کەرزای وتی: کۆبوونەوەی زۆرم لە گەڵ بەرپرسانی تاڵیبان هەبووە، بە تایبەت لە بواری مافی ژنان و گەڕانەوەیان بۆ فەرمانگەکان و قوتابخانە و زانکۆکان.
وتیشی کە تاڵیبان بە برایانی خۆم دەزانم، خەڵکی دیکەی ئەفغانستانیش هەروەها برای منن، هەموومان یەک گەلین و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستە بۆ بونیادنانەوەی ئەفغانستان هاوکاری بکات./.