بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی، نەک ئێران، بە هۆی کشانەوە لە ڕێکەوتنی ناوەکی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پەراوێز خراوە.
ناوبراو وتی کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە کە دۆسیەی ناوەکی ئێران بە ڕێگای دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت.
بلینکەن وتی کە ئێمە بەردەوام بڕوامان بە ڕێگای دیپلۆماسی لە گەڵ ئێران و گەڕانەوەی هاوبەش بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی هەیە./.