بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە کە لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکرۆزر و بیکاشۆ لە سەر ڕێگای کەرکوک – سەڵاحەدین، 10 کەس لە ئەندامانی دوو خێزان بوونە قوربانی.
بەدەر لە کوژرانی ئەو 10 کەسەش، ڕووداوەکە زیانێکی مادی زۆری بە دواوە بووە و نازانرێت کە ئەوانەی گیانیان لە دەست داوە خەڵکی چ شارێکن./.