بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەورووپا لە گەڵ ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووە.
لاوڕۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەڕەشەی بەرپرسانی ئەمریکا بە تایبەت وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، وتی: هاوتاکانی ئێمە لە ڕۆژئاوا بە تەواوی کەلتوری وتووێژی دیپلۆماسی و توانای گەیشتن بە ڕێکەوتن و کۆدەنگییان لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە دەست داوە، ئەوان بە بێ خواستی دانوستان، دەستبەجێ پەنا بۆ سزا و گەمارۆکان دەبەن.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە بە دڵنیاییەوە وەڵامی هەر سزا و گەمارۆیەکی نوێی ئەمریکا دەدەینەوە و ئەو ڕێگایەی ئەوان تەنیا کێشە و گرفتەکان زیاتر دەکات.
ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی ناتۆ هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر ڕووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا، ڕوبەڕوی توندترین سزای ئابوری دەبێتەوە./.