بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم پلانە پێنج ساڵەیە کە لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە سەرچاوە داراییەکانی دابین دەکرێت، مانگانە یارمەتی دارایی دەبەخشێتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار پەنابەری دانیشتووی تورکیا بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ئەوان.
پارەکەش مانگانە 155 لیری تورکیا یان 10 یۆرۆیە بۆ هەر کەسێک. ئەمەش بەدەر لەو هاوکارییە سێ مانگەیە کە بە سەر خێزانە ئاوارەکاندا دابەش دەکرێت.
یانز لینارچیچ کۆمیسێری کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکانی یەکێتی ئەورووپا لە سەردانێکی ڕۆژی پێنج شەممەی بۆ ئەنکەرە وتی کە ئەم هاوکارییە بۆ سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر کە بە هۆی کۆرۆناوە لە کێشە و گرفتێکی زۆردان، گرنگ دەبێت.
دابینکردنی ئەو بودجەیە تا ساڵی 2023 و بەشێکە لەو هاوکارییە سێ ملیار یۆرۆییە بۆ ئاوارەکانی نیشتەجێی تورکیا.
پێشتریش یەکێتی ئەورووپا بڕی 535 ملیۆن یۆرۆی بۆ بەردەوامیی جێبەجێکردنی ئەم بەرنامە لە ساڵی 2021 بە تورکیا دابوو./.