بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی هۆشداریی بە ئەمریکادا کە تا دەرفەت ماوە لە جوگرافیای چواردەوری ئێران بکشێتەوە.
ناوبراو ئەمریکییەکانی بە تاوانبار و فێڵباز ناو برد و وتی: ئەمریکییەکان 20 ساڵ شەڕی ئەفغانستانیان کرد بەڵام دوا جار بە شکست و سەرشۆڕییەوە کشانەوە.
قائانی وتی: پەیامی ئێمە بۆ ئەمریکییەکان ئەوەیە کە تا دەرفەت ماوە لە جوگرافیای چواردەوری ئێران بکشێنەوە، بە پێچەوانەی ئەمە کارێک دەکەین تووشی هەمان شکست و سەرشۆڕیی ئەفغانستان بن./.