بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد سەعدی ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە جیدی پرسی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن تاوتوێ ناکات.
ناوبراو وتی: ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەم مانگە وەک وادەی دیاریکراوی ناو ئەو ڕێکەوتنە، لە عێراق نەکشێنەوە، خۆڕاگری وەڵام و کاردانەوەی جیدیی دەبێت.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: ئێمە پێشتر سەبارەت بە کەمتەرخەمی واشنتن لە کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق و لەبەرچاونەگرتنی بڕگەکانی ناو ڕێکەوتنی بەغدا و واشنتن هۆشداریمان دابوو.
سەعد سەعدی وتی: هەموومان دەبێت چاوەڕێی ئەو وادە دیاریکراوە بین، لە پاش کۆتایی ئەو وادەیەش کە 31 ی کانوونی یەکەمی 2021 دەبێت، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە واتای داگیرکارییە./.