بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پۆلیسی ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ڕووداوێکی تەقەکردنی ڕۆژی سێ شەممە 30 ی تشرینی دووەم ی 2021 لە قوتابخانەیەکی ناوچەی ئاکسفۆردی شاری دیترۆیت، سێ قوتابی کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون.
قوتابییەکی تەمەن 15 ساڵە وەک ئەنجامدەری تەقەکردنەکە دەستبەسەر کراوە و دەستیش بە سەر چەکەکەیدا گیراوە.
پۆلیس ڕایگەیاندووە کە ئەو قوتابییە 15 تا 20 فیشەکی تەقاندووە.
بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەمریکا، ساڵی 2020 لەو وڵاتە نزیکەی 20 هەزار کەس بە هۆی ڕووداوەکانی تەقەکردنەوە گیانیان لە دەست داوە و هەروەها 40 هەزار کەسیش بریندار بوون./.