بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنوەر قەرقاش ڕایگەیاند کە شاندێکی ئیماراتی لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ئامانجی باشترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران سەردانی تاران دەکات.
ناوبراو سەبارەت بە کاتی سەردانەکەش وتی: هەرچی زووتر بێت باشترە و سەرجەم دۆستانی ئێمە ئاگاداری ئەم بابەتەن.
قەرقاش وتی کە هەوڵ دەدەین لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئێران هەڵبدەینەوە.
ڕاوێژکاری سەرۆکی ئیمارات وتی: ئەگەرچی نیگەرانی لە سەر هەندێک سیاسەتی ناوچەیی ئێران هەیە بەڵام بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەو وڵاتە ئیرادەیەکی جیدیمان هەیە.
هەفتەی ڕابردووش عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی سەردانی ئیماراتی کرد و لە گەڵ چەندین بەرپرسێکی ئەو وڵاتە کۆبووە و بە هەمان شێوە ڕایگەیاند کە تاران لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەڵدەداتەوە./.