بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە کۆی گشتی داهاتی نەوتی ئەم وڵاتە لە مانگی تشرینی دووەمی 2021 زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە.
ئامارەکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) پیشان دەدات کە کۆی گشتی نەوتی هەناردەکراوی ئەم وڵاتە لە مانگی تشرینی دووەمی 2021، 95 ملیۆن و 192 هەزار و 317 بەرمیل بووە و داهاتەکەشی گەیشتووەتە زیاتر لە 7 ملیار و 590 ملیۆن دۆلار.
هەناردەی نەوت لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق 95 ملیۆن و 860 هەزار و 149 بەرمیل و لە کێڵگەکانی کەرکوکیش 2 ملیۆن و 32 هەزار و 685 بەرمیل بووە.
مامناوەندی هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمدا 3 ملیۆن و 273 هەزار بەرمیل و مامناوەندی فرۆشتنی هەر بەرمیل نەوتیش 77.333 دۆلار ڕاگەێندراوە./.