بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمید شەخیر جۆلان سەبیحاوی ئەو پیاوە عێراقییەیە کە وەک بەتەمەنترین کەسی ئەم وڵاتە ناوی دەرکردووە.
ناوبراو تەمەنی 130 ساڵ بووە و ئەمڕۆ چوارشەممە یەکی کانوونی یەکەمی 2021 کۆچی دوایی کرد.
سەبیحاوی دانیشتووی پارێزگای میسان لە باشوری عێراق بووە.
پێشتر لە هەواڵەکاندا هاتبوو کە ڕیکۆردی تۆمارکراوی بەتەمەنترین کەسی جیهان لای ژنێکی ئێرانییە بە ناوی فاتیمە نەورۆزی بە 122 ساڵ تەمەن کە دانیشتووی پارێزگای خۆراسانی ئەم وڵاتەیە و هێشتا لە ژیاندا ماوە./.