بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر شاڵبافان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، وتی: هەوڵ دەدەین بە ڕێکخستنی سەردانی گەشتیارانی عێراقی کە بە ئامانجی دەرمان و تەندرووستی، زیارەت و گەشتیاری سەردانی ئێران دەکەن، بە باشترین شێواز پێشوازی لەوان بکەین.
ناوبراو بازاڕی گەشتیاری عێراقی بە یەکێک لە گرنگترین بوارەکانی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان ناو برد و وتی: پاش دەستپێکردنەوەی سەردانی گەشتیارانی بیانی بۆ ئێران، دابینکردنی هەلومەرجێکی گونجاو و پێشوازییەکی شیاو لە سەردەمی کۆرۆنا بە ستراتیژی سەرەکی ئێمە بۆ گەشتیارانی عێراقی دادەنرێت و هەوڵ دەدەین بە چارەسەرکردنی بەربەستەکان لە کەرتی گەشتیاریی هەر دوو وڵات بگەینە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە هاوبەشەکان.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێرانیش لەو کۆبوونەوەدا ئامادەیی خۆیی بۆ هەر هاوکارییەک لە پێناو بەرەوپێشچوونی کەرتی گەشتیاریی هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق ڕاگەیاند.
ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی هەندێک دەڵاڵ لەم بوارەدا، وتی: خۆشحاڵم بەوەی کە پلانێک بۆ ڕێکخستنی سەردانی گەشتیارانی هەر دوو وڵات هەیە./.