بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هێرشی سەر ناوەندێکی نهێنی سەربازیی ئەم وڵاتە لە یەمەن دەکەن و وتی کە ئێران لە یەمەندا بوونی سەربازیی نییە.
ناوبراو وتی کە ئەم هەواڵە بێ بنەما و پڕوپاگەندەیە تەنیا بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی ناوچەکە و جیهانە لەو تاوانانەی کە هاوپەیمانی سعوودیە لە دژی خەڵکی یەمەن دەیکات.
خەتیب زادە وتی کە ئێران هیچ کات بوونی سەربازیی لە یەمەندا نەبووە کە لە لایەن تاوانبارانەوە بکرێتە ئامانج و ئەم لێدوان و هەواڵە بێ بنەمایە، ڕاستییەکانی یەمەن لە هەڵەی ستراتیژیی هاوپەیمانی سعوودیە ناگۆڕێت./.