بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە سەرجەم ئەو وەزیرانی دەرەوە و بەرپرسانەی کە لە گەڵیان وتووێژم کردووە جەختیان لە سەر گرنگی ڕۆڵی سوریا لە ناوچەکە و پێویستی گەڕانەوەی پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی کردووەتەوە.
ناوبراو وتی: سوریا وانەی ئەوەی بە وڵاتانی جیهان فێرکرد کە چۆن لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکان بەرگری لە ئاسایش و سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی خۆیان بکەن.
مێقداد وتی: چاومان بڕیوەتە هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەوەی کە لە سوریا بە هۆی شەڕی تیرۆرەوە ڕووخاوە و هێزی ڕاستەقینەی ئێمە لە ئیرادەی بەهێزماندایە.
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی کە دەسکەوتەکانی سوپا و خەڵک، پیلانی دوژمنانی لە دژی سوریا ڕوبەڕوی شکست کردەوە./.