بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حیزبوڵڵا سەبارەت بە دۆسیەی تیرۆری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە زۆربەی سیاسەتمەداران و بەرپرسانی ئەمنی و تەنانەت باڵیۆزخانی وڵاتانی گەروەش دەزانن کە بەئامانجگرتنی کازمی درۆ بووە.
ناوبراو وتی: کازمی لە کاتی ئەو هێرشە درۆیە لە ماڵدا نەبووە، تیمی کازمی دەبێت ئەوە بسەلمێنن کە ئەمە ڕوویداوە.
عەسکەری وتی: هەندێک بابەت هەیە کە دەبێت ڕوون ببێتەوە، یەکەم، سەلماندنی بوونی کازمی لە کاتی ئەو هێرشە، ئەعرەجی ڕایگەیاند کە ئەو مادە تەقەمەنییە بەکار هاتووە لە جۆری سێ و چوار بووە کە لەم جۆرە هێرشانەدا ئەو مادەیە بەکار ناهێندرێت.
بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حیزبوڵڵا وتی: بابەتی دووەم ئەوەیە کە سەرجەم ئەو ئەفسەرانەی دەستبەسەر کراون دەبێت لە زووترین کاتدا ئازاد بکرێن و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باس لە هەموو شتێک بکەن، سەرجەم سەرکردەکانی خۆڕاگری و چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری ئەوەیاندا کە لە لێکۆڵینەوەکاندا بەشداری بکەن.
ناوبراو وتی: بڵاوکردنەوەی هەندێک پەیام نابێتە هۆی ترساندنی سەرکردەکانی خۆڕاگری. بابەتی کۆتاییش ئەوەیە کە ئێمە دەڵێین ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکاندا ڕوویداوە، تاڵانکردنی دەنگی خەڵک و درۆیەکی گەورە لە مێژووی گەلی عێراق بووە./.