بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان لە سەردانەکەیدا بۆ قەتەر و لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرەدا وتی کە حیزبوڵڵا نوێنەری یەک لە سەر سێی گەلی لوبنانە و لە خاکی لوبناندا هیچ هەڵەیەکی نەکردووە.
ناوبراو وتی کە لوبنان لە ساڵی 2017 واتە لە کاتی دەستپێکردنی سەرۆکایەتی کۆمارەوە هیچ ڕووداوێکی ئەمنیی نەبووە کە حیزبوڵڵای تێدا تێوەگلاو بێت و حیزبوڵڵاش پابەندی سەرجەم یاساکانی وڵاتە.
سەرۆک کۆماری لوبنان لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئەگەر سعوودیە داواکارییەکی سەبارەت بە حیزبوڵڵا هەبێت، وەڵامی ئەو چۆن دەبێت؟ وتی: سعوودیە داواکاری لەم شێوەی نەبووە و ئەگەر ئەو داواکارییە ببێتە هۆکاری شەڕی ناوخۆیی لە لوبنان، بە دڵنیاییەوە ڕەتدەکرێتەوە./.