بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی میر ئەشرەفی سەرۆکی ڕێکخراوی گومرکی ئێران ڕایگەیاند کە عێراق لە ماوەی 8 مانگدا 21 ملیۆن و 600 هەزار تەن کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردووە کە بە بڕی 6 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بووە.
ناوبراو سەبارەت بە گرنگترین ئامانجەکانی هەناردەی کاڵای ئێرانی وتی: پێنج ئامانجی گرنگی هەناردەی کاڵای ئێرانی بریتین لە: چین بە 19 ملیۆن و 300 هەزار تەن بە بڕی 9 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار، عێراق بە 21 ملیۆن و 600 هەزار تەن بە بڕی 6 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 11 ملیۆن و 300 هەزار تەن بە بڕی 3 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە 7 ملیۆن و 300 هەزار تەن بە بڕی 2 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار و ئەفغانستان بە 3 ملیۆن تەن کاڵا بە بڕی یەک ملیار و 270 ملیۆن دۆلار.
سەرۆکی ڕێکخراوی گومرکی ئێران سەبارەت بە پێنج وڵاتی یەکەمی هەناردەکاریش بۆ ئێران وتی: ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە 8 ملیۆن تەن کاڵا بە بڕی 10 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار، چین بە 2 ملیۆن و 200 هەزار تەن بە بڕی 7 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 2 ملیۆن و 700 هەزار تەن بە بڕی 3 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، ئەڵمانیا 549 هەزار تەن بە بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار و سویسرا بە یەک ملیۆن و 300 هەزار تەن بە بڕی یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلار، ئەو پێنج وڵاتەن کە لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوو زیاترین هەناردەیان بۆ ئێران هەبووە./.