بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەعد وتی: ئێمە هەست بە بۆنی کودەتا لە دژی ڕێکەوتنی تائف دەکەین و ئامانج لەو کودەتایەش دڵنیاییە بە ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە لاوازبوونی گەلی لوبنان لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی ئەو ڕژێمە تا لە ئاکامدا تەل ئەبیب سیاسەتەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بسەپێنێت و چارەنووسی سەرچاوە و داهاتە ئاوییەکانی لوبنان بە دەستەوە بگرێت.
ناوبراو وتی: سەرەڕای ئەم هەموو کێشەیە ئێمە بەردەوامین لە پاڵپشتی دەسەڵات و سەروەری لوبنان، ئێمە بە گیان و دڵ بۆ پاراستنی شکۆ و کەرامەتی لوبنان و خەڵکەکەی تێکدەکۆشین و دەمانەوێت لوبنان وڵاتێکی سەربەخۆ بێت و بەرژەوەندییەکانی بە پێی ئیرادە و ئامانجەکانی خەڵکەکەی بێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، وتی: ئەگەر کەسێک بیر لەوە دەکاتەوە کە هاوکێشەی هێز تێکچووە و لە بەرژەوەندی ڕژێمی زایۆنیستی و سازشتکاران گۆڕاوە و دەیانەوێت لە دژی ڕێکەوتنی تائیف کودەتا بکەن، لە هەڵەیەکی گەورەدان، لە بەر ئەوەی کە لوبنان لە سەردەمی ئیسرائیلدا دەرچووە و قەد بۆی ناگەڕێتەوە.
ڕەعد بە ئاماژە بە شکستەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وتی: هێزەکانی ئەمریکا سەرقاڵی کشانەوەن لە ناوچەکە و لە یەمەن، سوریا، لوبنان و عێراق شکستیان هێناوە، هەر بۆیە حسێب بۆ هاوکاری واشنتن نەکەن و دەبێت پێکەوە وڵاتێک بونیاد بنێین کە لە ژێر کاریگەر گوشاری دەرەکیدا نەبێت./.