بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکەش، میخائیل ئولیانۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤیەننا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەچووە و لایەنەکان لە سەر هەڵگرتنی هەنگاوەکانی داهاتوو گەیشتنە ڕێکەوتن.
شاندەکەی ئێران کە پێکهاتەیەکی سیاسی، ئابوری و یاسایی هەیە بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە بە بێ هەڵگرتنی گەمارۆکان و ڕاگرتنی سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکانی ئەمریکا نابێت چاوەڕوانی چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی بکرێت.
بڕیارە جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە سەر کۆبوونەوەکە بەیاننامەیەک بڵاو بکاتەوە./.