بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند کە هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی بە دوو درۆن کراوە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق وردەکاریی ئەو درۆنەیان لایە کە هێرشی کردووەتە سەر ماڵی سەرۆک وەزیران.
ئەعرەجی وتی: لێژنەی لێکۆڵینەوەکان لە هەر ململانێیەکی سیاسی بە دوورە و هیچ گوشارێکی لە سەر نییە و بەردەوامە لە کارەکانی.
ناوبراو وتی کە تا ئێستا هیچ کەسێک یان دامەزراوەیەک لە لایەن لێژنەکەوە تۆمەتبار نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان پێویستی بە کاتی زیاتر هەیە.
وتیشی کە ئێمە سەرەداوی زۆر گرنگمان دەست کەوتووە بەڵام بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان پێویستمان بە کاتی زیاتر هەیە./.