بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد یونس موئمەند سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەفغانستان، وتی: لەمساڵ هەناردەی ئەفغانستان بۆ ئێران گەیشتووەتە 17 ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 50 زیادی کردووە.
ناوبراو داوایکرد کە باجی سەر کاڵا و بەرهەمە هەناردەکراوەکانی ئەفغانستان بۆ ئێران کەم بکرێتەوە.
بەرپرسانی ژووری بازرگانی و وەبەرهێنانی هەراتیش ڕایانگەیاند کە هەناردەی ئەفغانستان بۆ ئێران زیاتر میوەی وشک، بەرهەمە کشتووکاڵییەکان و خەڵوزی بەردە و هەوڵ دەدەن ڕێژەی هەناردە زیاتر بکەن.
محەممەد یونس قازیزادە هەروەها وتی کە ئەفغانستان یەک لەو وڵاتانەیە کە زیاترین ڕێژەی هەناردەی بۆ ئێران هەبووە.
بە وتەی ناوبراو، لە سەدا 40 ی هەناردەی باشوری ڕۆژئاوای ئەفغانستان کە بەردی مەڕمەڕ، میوەی وشک و بەرهەمەکانی دیکەی کشتووکاڵییە، هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە./.