بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی ڕێکەوتنی حکومەتی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا لە لایەن سێ حیزبی سۆسیال دیمۆکرات، سەوز و دیمۆکراتی ئازاد بڵاو کرایەوە. لەو ڕێکەوتنەدا گرنگی بە کێشە ئەمنی و سیاسییەکانی ئەڵمانیا و پرسە گرنگەکانی نێودەوڵەتی بە تایبەت ڕێکەوتنی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دراوە.
دەقی ئەو ڕێکەوتنە لە 9 بەش و 178 لاپەڕەدا بڵاو کراوەتەوە. بەشی حەوتەمی ڕێکەوتنەکە کە 28 لاپەڕەیە، ڕۆڵ و بەرپرسیاریەتی ئەڵمانیا لە ئەورووپا و جیهان لە خۆ دەگرێت.
لە دەقی ڕێکەوتنی ئەو سێ حیزبەدا چەندین جار ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئاماژە بە ئێران دراوە.
ئەوان جەختیان کردووەتەوە کە پابەندی ڕێکەوتنی ساڵی 2015 ی ناوەکیی ئێران دەمێننەوە و داوای جێبەجێکردنیشی دەکەن.
حکومەتی نوێی ئەڵمانیا هەروەها داوایان لە ئێران کردووە کە پابەندی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بێت./.