بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل ئولیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤیەننا وتی کە سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و چین ڕۆژی یەک شەممە کۆبوونەوەیەکی نافەرمییان هەبووە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە ئەو کۆبوونەوەش بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە فەرمییەکانی ڤیەننا لە 29 ی تشرینی دووەم بووە.
ئولیانۆف وتی کە ئاڵوگۆڕی تێڕوانینەکان بۆ لێک تێگەیشتنی باشتر لە هەڵوێستی ئێران لە دانوستانەکاندا بەسوود بووە.
سبەی دووشەممە، گەڕی نوێی دانوستانەکانی ڤیەننا پاش 5 مانگ بە ئامادەبوونی دیپلۆماتکارانی باڵای گرووپی 1+4، ئێران و نوێنەری یەکێتی ئەورووپا بەڕێوە دەچێت./.