بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فاتیمە نەورۆزی دانیشتووی شاری توربەتی جام لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوییە لە ئێران و بە زیاتر لە 122 ساڵ تەمەن، وەک بەتەمەنترین ژن و کەسی جیهان ناوی تۆمار کراوە.
پێشتر کین تاناکای لە ژاپۆن بە 118 ساڵ تەمەن وەک بەتەمەنترین کەسی جیهان کە لە ژیاندا بێت ناوی تۆمار کرابوو و ژان کاڵمانی فەرەنسیش بە 122 ساڵ و 164 ڕۆژ پیرترین کەسی مێژووە کە لە ساڵی 1997 کۆچی دوایی کرد. بەڵام فاتیمە نەورۆزی لەدایکبووی ساڵی 1278 ی کۆچی هەتاوی (1899) لە شاری توربەتی جامی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوییە لە ئێران کە 122 ساڵ و 2 مانگ و 5 ڕۆژ تەمەنی هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە 25 ساڵە بووە کە هاوسەرگیری کردووە، خوێندەواریی نییە و لە هەندێک ئیش و کار تێناگات.
ئەو لە ئێستادا بەردەوامە لە نوێژخوێندنی ڕۆژانە بەڵام تووشی چەندین نەخۆشییە وەک نەخۆشییەکانی دڵ، فشاری خوێن و چەوری خوێن و ئاستی بینین و بیستنیشی لاواز بووە./.