بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی و بە بەشداری لە چەندین شارەزای بوارە جیاجیاکان لە ڤیەننایە.
1 – مەهدی سەفەری:
مەهدی سەفەری جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ کاروباری دیپلۆماسیەتی ئابوری و یەکێکە لە ئەندامانی شاندەکەی ئێران لە ڤیەننا. ناوبراو لە وڵاتانی نەمسا، ڕووسیا و چین باڵیۆز بووە، هەروەها لە کارنامەی سەفەریدا هاتووە کە پێشتر جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا، ئەورووپا و ئەمریکا بووە. ناوبراو هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری کارەبا.
2 – ڕەزا نەجەفی:
نەجەفی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانە بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی. پێشتر نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بووە. هەروەها وەک بەڕێوەبەری گشتی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران چالاکیی کردووە و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای یاسای نێودەوڵەتییە.
3 – ئیبراهیم شەیبانی:
سەرۆکی لێژنەی ئابوری لە ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەیە. پێشتر باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەمسا بووە. هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای ئابورییە. پێشتر سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران بووە و سەردەمێکیش ڕاوێژکاری ئابوریی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بووە.
4 – عەلی فیکری:
جێگری وەزیری ئابوری و دارایی ئێرانە و سەرۆکی ڕێکخراوی سەرمایەگوزاریی ئەم وڵاتەیە. پێشتر جێگری باڵیۆزی ئێران لە چین بووە. ئەم کەسایەتییەی دیپلۆماسیەتی ئابوری، هەروەها بەرپرسی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆکان و سەرۆکی فەرمانگەی پلاندانانی ئابوری لە وزارەتی دەرەوە بووە.
5 – ئەحمەد ئەسەدزادە:
جێگری وەزیری نەوتە بۆ کاروباری بازرگانی و نێودەوڵەتی. هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای بەڕێوەبردنی ستراتیژییە و پێشتر سکرتێری لێژنەی وزەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بووە.
6 – غوڵامڕەزا پەناهی:
ناوبراو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن و جێگری کاروباری نێودەوڵەتی بانکی ناوەندی ئێرانە. پێشتریش لە هەمان پۆستدا چالاکیی کردووە. ماستەرە لە بەڕێوەبردنی بانکی.
تێڕوانینێک لە سەر پێکهاتەی نوێی شاندی دانوستانکاری ناوەکی ئێران پیشان دەدات کە ستراتیژی کابینەی سێزدەیەم بە سەرۆکایەتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، گەیشتنە بە ئامانجی کۆتایی، واتە هەڵگرتنی گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا و بەراورد بە کابینەی پێشوو، گۆڕانکاری بەرچاو لە ئەندامانی شاندی دانوستانکاردا کراوە.
ئەندامانی شاندەکەی ئێران لە کابینەکانی پێشووش لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری و نێودەوڵەتی پۆست و بەرپرسیاریەتییان هەبووە./.