بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق وتی: کاتی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا پێشتر دیاری کراوە و لە 31 ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دەبێت و بە پێی ڕێکەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن، ئەو کاتەش درێژ ناکرێتەوە و هیچ نیازێک بۆ درێژکردنەوەشی نییە.
خەفاجی وتی: ئەرک و ڕاسپاردەی هێزەکانی ئەمریکا لە پاش 31 ی کانوونی یەکەمی 2021 بۆ مەشق و ڕاهێنان، پڕچەککردن و ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئەمنی دەگۆڕدرێت.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە پاش ئەو بەروارە لە هێزی شەڕکەری بیانی خاڵی دەبێت./.