بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هیشام شەرەف وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین، وتی: بۆردومانی زۆر و دووبارەکردنەوەی ئەوەی کە لە هێرشەکانی هاوپەیمانی سعوودیە ڕوویداوە، پیشاندەری لاوازبوونی ئەوانە.
ناوبراو وتی: شەڕی ئێمە بۆ بەرگرییە لە خەڵکی خۆمان و بۆ پاراستنی شکۆی یەمەن و خەڵکەکەی، ئامادەی بەردەوامیدان بەم شەڕەین.
وەزیری دەرەوەی یەمەن وتی: سیاسەتی گوشار و پیشاندانی هێز لە زۆربەی وڵاتان لە ڤێتنامەوە تا وڵاتانی دیکە ڕوبەڕوی شکست بووەتەوە.
هیشام شەرەف وتی: موڵەتی ئەوە نادەین کە سعوودیە یان ئیمارات حوکمی وڵاتی ئێمە بکەن، هەر بۆیە سەرەڕای ئەم هەموو کێشە و ئاستەنگە درێژە بە هەوڵەکانمان دەدەین./.