بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیشانەکانی جەڵتەی مێشک لە پیاوان و ژناندا جیاوازیی هەیە. ئەگەری توشبوونی ژنان بە جەڵتەی مێشک لە ژناندا زیاترە لە پیاوان، باشترە کە هەمووان ئاگاداری نیشانەکانی توشبوون بەم نەخۆشییە بن، هەندێک نیشانە هەیە کە هاوبەشە لە نێوان پیاوان و ژنان، وەک ئەو نیشانانەی کە لە ڕوخسار، دەست و قسەکردندا دەردەکەوێت.
یەکێک لەو هۆکارانەی کە وادەکات ژنان زیاتر تووشی جەڵتەی مێشک بن ئەوەیە کە ئەوان حەبی ڕێگری لە دووگیانی بەکار دێنن، هەروەها دووگیان دەبن و منداڵیان دەبێت، ئەمانەش مەترسی توشبوونیان زیاتر دەکات.
پزیشکان باس لە سێ نیشانەی جیاوازی توشبوون بە جەڵتەی مێشک لە نێوان ژنان و پیاواندا دەکەن کە بریتین لە:
1 – هەستکردن بە شەکەتی و ماندووێتی.
2 – گرفت لە یادەوەری.
3 – بێهێزی، ڕشانەوە و دڵتێکەڵهاتن.
بە واتایەکی دیکە، ئەم سێ نیشانەیە زیاتر لە ژناندا هەستی پێدەکرێت./.