بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کانوونی دووەمی 2016 تا تشرینی یەکەمی 2021، حکومەتی سعوودیە 12 کەسی لەسێدارەداوە کە لە تەمەنی منداڵیدا تووشی تاوان بوون.
ئەگەرچی حکومەت چەندین جار بەڵێنی ئەوەیداوە کە کۆتایی بە لەسێدارەدانی منداڵان بێنێت، سەرەتا بە پەسەندکردنی یاسای نوێی میرمنداڵان لە ساڵی 2018 و بەم دواییانەش بە ڕاگەیاندنی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە تەواوی لەسێدارەدانی منداڵان ڕاگیراوە، بەڵام حکومەتی سعوودیە ئەوەی پێشێلکردووە و پشتی لە بەڵێنەکانی کردووە.
دوایین نموونەش لە مانگی حوزەیرانی 2021 بووە کە ڕژێمی سعوودیە کەسێکی بە ناوی مستەفا دەروێش لەسێدارەدا کە لە تەمەنی 17 ساڵیدا بە هۆی ئەوەی کە تاوانی سیاسی ناو دەبرا، گیرابوو.
حکومەتی ڕیاز هەروەها بڕیاری لەسێدارەدانی عەبدوڵڵا ئەلحویتی، میرمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵەی پەسەند کردووە.
ڕاپۆرتەکە بەڵگەی زۆری لە سەر لەسێدارەدانی منداڵانی سعوودیە بڵاو کردووەتەوە کە دەکرێت وەک بەڵگەی تاوانەکانی دەسەڵاتەکەی سەلمان بن عەبدولعەزیز لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بخرێتەڕوو./.