بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری وتی کە عێراق بۆ سەردەمی دیکتاتۆریەت ناگەڕێتەوە و ساڵانی زوڵم و سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان دووبارە نابێتەوە.
ناوبراو وتی: ئەو سەردەمە بەسەرچووە کە کەسانێک بیانەوێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی عێراق هاوکاری زایۆنیستەکان، بەریتانیا و وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس بکەن.
ئەو بەرپرسەی کەتائیبی حیزبوڵڵا وتی کە هەمووان دەبێت بزانن هاوکێشەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و بە تێکۆشانی ڕۆڵەکانی حەشدی شەعبی و خۆڕاگری عێراق ئەو سەردەمە دووبارە نابێتەوە./.