بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد موسا عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە شاندێکی ئەم وڵاتە لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران سەبارەت بە هاوردەکردنی گاز بە ڕێژەی نیوەی ئەوەی کە ڕێکەوتنی لە سەر کراوە، دانوستان دەکات.
ناوبراو وتی: عێراق لە وەرزی هاوین پێویستی بە 70 ملیۆن مەتری سێجا گاز هەیە و ئەم ڕێژەیە لە وەرزی زستان دەگاتە 50 ملیۆن مەتری سێجا.
عەبادی وتی: شاندێکی عێراقی کە پێکهاتووە لە وەزیری دارایی، وەزیری کارەبا و بەڕێوەبەری گشتی بانکی بازرگانی، بۆ تاوتوێکردنی دانەوەی قەرزەکانی ئێران سەردانی تارانی کردووە.
وتیشی کە هاوردەی گاز لە ئێرانەوە ڕاگیراوە و ئەمەش کاریگەری لە سەر وەبەرهێنانی کارەبا دادەنێت./.