بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی کە بەردەوام لە گۆڕەپانی خۆڕاگری بۆ بەرگری و پاراستنی سەربەخۆیی، سەروەری و مافی ئازادیی لوبنان دەمێنینەوە و دڵنیاین کە سەرکەوتنی زیاتر لە پێشماندایە.
ناوبراو وتی: دەبینین کە گرووپەکان و بزوتنەوەکانی خۆڕاگری لە لایەن هەندێک وڵاتەوە دەخرێنە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، ئەمەش ڕێگایەکە کە هەبووە و بەردەوامیش دەبێت.
نەسروڵڵا وتی: دژایەتیکردنی حیزبوڵڵا پەیوەندیی بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە یان هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی لوبنانەوە هەیە.
وتیشی: ئەوەی کە حیزبوڵڵا دەخرێتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئیرادەی خۆڕاگری و ئامادەبوونی لە گۆڕەپانی ناوچەکەدا نییە./.