بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی گلۆبس ڕایگەیاندووە کە قەتەر هەوڵی کردنەوەی ناوچەیەکی ئازادی بازرگانی دەدات و تێیدا گرنگی بە بازرگانیی ئەڵماس و ئاڵتوون دەدات، هەروەها بۆرسەی ئەڵماسیش دەکاتەوە وەک ئەوەی لە شاری دۆبەی هەیە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە قەتەر بۆ ئەوەی بخرێتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی موڵەتی بازرگانیی ئەڵماسیان هەیە، پێویستی بە ڕەزامەندیی کۆمیتەیەک هەبووە کە ڕژێمی زایۆنیستیش تێیدا ئەندامە.
قەتەر بۆ ڕێگری لە هەر دژایەتییەکی ڕژێمی زایۆنیستی لەو کۆمیتەیە، ڕێکەوتنێکی بە نهێنی لە گەڵ تەل ئەبیب واژۆ کردووە و بە پێی ئەو ڕێکەوتنەش بارزگانانی زایۆنیست دەتوانن لەو ناوچە ئازادەی قەتەر چالاکی بکەن.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕێکەوتنە پیشان دەدات کە لە نێوان قەتەر و ڕژێمی زایۆنیستی پەیوەندی ڕاستەوخۆ هەیە./.