بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیاد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق داوای لە نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە واز لە دەستێوەردانەکانی لە کاروباری ناوخۆیی ئەم وڵاتە بێنێت.
ناوبراو وتی: چاوەڕوان دەکەین کە جنین هنیس پلاسخارت لەمە زیاتر مافەکانی گەلی عێراق پێشێل نەکات.
عەلاوی ڕایگەیاند کە پێشتر لە سەر دەستێوەردانەکانی پلاسخارت سکاڵانامەیەکی بۆ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە.
ناوبراو داوای لە پلاسخارت کرد کە واز لە دەستێوەردان بێنێت و ئەرک و ڕاسپاردەکانی خۆی لە سەر کێشەی ئاوارەکان و هاوکاریکردنی عێراق بۆ دەربازبوون لە کێشە و گرفتەکان جێبەجێ بکات./.