بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەجید تەبون سەرۆک کۆماری جەزایر وتی کە سوریا بەشداری لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی دەکات کە بڕیارە لە مانگی ئاداری داهاتوو بەڕێوە بچێت.
ناوبراو وتی کە جەزایر بەردەوام هەوڵی ئاشتەوایی عەرەبیی داوە و دەبێت کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی، کۆبوونەوەیەکی یەکگرتوو بێت.
لە کاتی دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانی سوریا لە ساڵی 2011، کۆمکاری عەرەبی ئەندامێتی ئەم وڵاتەی هەڵپەساردووە./.