No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی «ورایتی» خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەڵگە فیلمی ئامێستێردام (ئیدفا) 25ی نۆڤێمبەردا پێشکەش کرا. لەم خولە لە فێستیڤاڵدا، بەڵگە فیلمی گشتگر و هەمەلایەنی سێرگێئی لازنیتسا، لە ژێر ناوی «آقای لێندز بێرگیس» کە ماوەکەی 256 خولەکە و باسی قۆناغی نوێی جیابوونەوەی لیتوانی لە شەورەوی دەکات و خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی و هەروەها 15 هەزار یۆرۆ خەڵاتی وەرگرت.
فیلمی«آقای لێندز بێرگیس» دووهەمین فیلمی لازنیتسایە کە ئەمساڵ بڵاو بۆتەوە. فیلمێکی تری ئەم دەرهێنەرە لە ژێر ناوی «بابی یار. شرایط» لە مانگی جوولای ئەمساڵ لە فێستیڤاڵی کەن نمایش کرا.
لەم خولە لە فێستیڤاڵی فیلمی «ئامێستێردام»دا خەڵاتی باشترین فیلمی یەکەم درایە فیلمی «بەکجا میرویم(بەرەو کوێ دەڕۆین)» دەرهێنانی ڕووسلان فیدۆدۆف و خەڵاتی باشترین دەرهێنەریش درایە «ها لە دیم»ی ڤێتنامی بۆ بەڵگە فیلمی «منداڵانی تەم و مژ» کە سەبارەت بە نەریتەکانی کەمینەی ڕەچڵەکی همۆنگە.
لە سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی «ئیدفا» دوو فیلمی ئێرانی «آب، باد، خاک، نان» دەرهێنانی مەهدی زەمانپووڕ کیاسەری و «چهرە پرداز» دەرهێنانی جەعفەر نەجەفی خەڵاتی نیشانی تایبەتی وەڤدی ناوبژیوانانی بەشی منداڵ و خەڵاتی«فیپێڕشی»یان (بەهاکەی 5 هەزار یۆرۆ) پێدرا.
No Result
View All Result