بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەلا محەممەد یەعقوب موجاهید وەزیری بەرگری تاڵیبان وتی کە ئەم گرووپە هەوڵ دەدات هێزێکی ئاسمانی سەربەخۆ و بە بێ بەسراوەیی هیچ وڵاتێک پێک بێنێت.
پێشتریش زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەی کابوڵ ڕایگەیاندبوو کە ئەم گرووپە دەیەوێت هێزێکی ئاسمانی پێک بێنێت کە پێویستی بە هاوکاری وڵاتانی وەک وەک ئەمریکا، هیندستان و پاکستان نەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆربەی فڕۆکەکان و کۆپتەرەکانی هێزی ئاسمانیی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان سەر بە ئەمریکا بووە./.