بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل بوگدانۆف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کە هاوکات جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی ئێران دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
کازم جەلالی باڵیۆزی ئێران لە مۆسکۆ ئەمڕۆ هەینی لە گەڵ بوگدانۆف پرسی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات و هاوکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی تاران و مۆسکۆ و گۆڕانکارییە مەیدانییەکانی سوریای تاوتوێ کرد.
لاورنتیف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سوریا و ورشینین جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش هەفتەی ڕابردوو پێشتر سەردانی تارانیان کرد و لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆبوونەوە./.