بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیزاک بیجیۆ شرۆڤەکاری سیاسی دانیشتووی لەندەن، وتی: ئەمریکا ویستی ئەوەی هەیە کە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران بگەڕێتەوە بەڵام یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم نەگەڕانەوەش، ترسی گوشارەکانی ئیسرائیلە.
ناوبراو وتی: ئیدارەی بایدن لەوە دەترسێت کە لۆبی ئیسرائیلی لە ئەمریکا گوشاری لە سەر دابنێت.
وتیشی کە بایدن مەترسی ئەوەشی هەیە لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی، لە بەرامبەر کۆماریخوازەکان شکست بێنێت.
بیجیۆ هەروەها وتی کە ئەمریکا لەوەش دەترسێت بە پێدانی هەندێک ئیمتیاز بە ئێران، پێگە و دەستڕۆیشتوویی خۆی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەست بدات./.