بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێژەی کوشتن لە کەنەدا لە ساڵی 2020 گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی ساڵی 2005 تا ئێستا.
ئامارەکانی پۆلیسی کەنەدا بۆ ساڵی 2020 باس لەوە دەکات کە 743 کەس لەو ساڵەدا کوژراون، ئەو ئامارەش بۆ ساڵی 2019، تەنیا 687 کەس بووە.
ڕێژەی کوشتن بۆ ساڵی ڕابردوو لە سەدا 1.95 بۆ هەر 100 کەس بووە کە بەرزترین ئاستی 15 ساڵی ڕابردوو بووە، هەروەها ئاماری ساڵی 2019 لە سەدا 1.83 بۆ هەر 100 کەس بووە.
باڵاترین ئاماری کوشتن لە کەنەدا بۆ ساڵی 1991 دەگەڕێتەوە کە لە سەدا 2.69 بۆ هەر 100 کەس بووە و پاش ئەوەش ئامارەکان ڕووی لە دابەزین کردووە.
ئەڵبەت ئەم ئامارە لە ساڵی 2020 لە وڵاتی ئەمریکا زۆرتر بووە و بە پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی فیدراڵی، لە سەدا 6.5 بۆ هەر 100 کەس بووە./.