بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی Garowe Online ڕایگەیاندووە کە لە ناوچەی گێدۆ لە جۆباڵاند بە هۆی برسێتی و وشکەساڵییەوە 5 کەس گیانیان لە دەست داوە.
عەلی کادیە ئەحمەد بەرپرسێکی خۆجێی ئاماری ڕاستەقینەی قوربانییەکەی نەخستووەتەڕوو بەڵام دانی بە مردنی ئەو 5 کەسەدا ناوە و ڕایگەیاندووە کە هۆکارەکەی برسێتی بووە.
حکومەتی سۆمالیا لە 10 ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بە هۆی قەیرانی وشکەساڵییەوە داوای هاوکاریی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد.
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 2 ملیۆن و 300 هەزار کەس ڕوبەڕوی قەیرانی کەمبوونی ئاو و خۆراک و لەناوچوونی سرووشت بوونەتەوە و ساڵی داهاتووش ئەم ژمارەیە دەگاتە نزیکەی 8 ملیۆن کەس و لە ئێستادا پێویست بە هاوکاری بەپەلەی مرۆڤییە./.