بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ هەینی خۆپێشاندانی خەڵکی ئەردەن لە شاری ئەمان دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێوەچوو.
خۆپێشاندەران درووشمیان لە دژی ڕێکەوتنی نێوان ئەردەن و ڕژێمی زایۆنیستی لە بواری ئاو و کارەبا بەرز دەکردەوە.
ئەوان ڕایانگەیاند کە ئەو ڕێکەوتنانە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، سووکایەتییە بە خەڵکی ئەردەن.
خۆپێشاندەران هەروەها ڕایانگەیاند کە ڕێکەوتن لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، خیانەتێکی ئاشکرایە بە وڵاتی ئەردەن.
درووشمی ئەردەنییەکانیش بەم شێوازە بوو: ” دەسدرێژی دەکەنە سەر مزگەوتی ئەقسا و ئێمە گازی ئەوان دەکڕین “، ” سەرمایەگوزاری زایۆنیستەکان لە گیرفانی خەڵکی ئەردەن ڕەتدەکەینەوە “، ” گازی دوژمن هەمان داگیرکارییە و پێشێلکردنی مافی فەڵەستینییەکانە “./.