بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەکارهێنانی توندووتیژیی لە دژی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی خوێندکارانی سلێمانی ئیدانە کرد.
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بە تایبەت سلێمانی، پێویستی بە هەڵوێستێکی بەرپرسیارانە لە لایەن هەمووانەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕێگری لە تێکچوونی دۆخەکە هەیە.
سەرۆک وەزیرانی عێرق ڕایگەیاند کە بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانە مافێکە کە لە دەستووردا هاتووە و هەر هێرشێکی سەر ئەوان و موڵک و ماڵی گشتی خەڵکیش، ئیدانە و ڕەتدەکرێتەوە./.