بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر قەندیل شرۆڤەکاری ناسراو و بەناوبانگی جیهانی عەرەب و سەرنووسەری ڕۆژنامەی البناء ی لوبنان، ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە دژی لوبنان درێژە بە گوشارە سیاسی و ئابورییەکان دەدات.
ناوبراو وتی: ئەو ڕووداوانەی لە لوبنان دەبینرێت هێندە سادە نییە و پیلانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتەیە، بە لای واشنتنەوە خێر و بەرژەوەندی لوبنانییەکان هیچ بایەخێکی نییە و ڕێگری لە هەر پێشکەوتنێکی لوبنان دەکات.
ئەم شرۆڤەکارە لوبنانییە وتی: واشنتن گوشارە ئابوری و داراییەکانی لە دژی لوبنان چڕ کردووەتەوە تا بە ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی ئەم وڵاتە، بەستێنی پێویست بۆ تەقینەوەی دۆخی لوبنان، بە تایبەت شەڕی تائیفی و دژایەتی خۆڕاگری دابین بکات.
ناسر قەندیل ڕووداوەکانی بەیروتی بە پیلانگێڕی ئەمریکا ناو برد و وتی کە سیاسەتی واشنتن ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی لوبنانە./.