بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی بەشی میدیایی دەزگای دادوەری عێراقدا هاتووە کە لە پاش وتووێژ و ئاڵوگۆڕی دوو ڕۆژەی بیر و ڕاکان لە سەر ئەم دۆسیەیە، چەند خاڵێک پەسەند کرا:
1 – گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی بۆ بەدواداچوون و سزادانی سەرجەم جێبەجێکاران و ئەندامانی هاوکار لە تاوانی تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس.
2 – بەردەوامی و پتەوکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و کەڵک وەرگرتن لە سەرجەم ئیمکانیات و دەفرایەتییەکان لە پێناو تەواوکردنی زانیارییەکان بە پێی ڕێکەوتنی هاوکاری یاسایی و دادوەری لە نێوان هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق.
3 – بەم پێیەش، چالاکی لێژنە هاوبەشەکە لە نزیکترین کاتدا لە هەر دوو وڵات بۆ دڵنیایی لە تەواوبوونی زانیاری پێویست بەردەوام دەبێت.
4 – کۆبوونەوەی داهاتووی لێژنە هاوبەشەکە مانگی داهاتوو لە تاران بەڕێوە دەچێت.
5 – بەیاننامە هاوبەشەکە لە لایەن میر مستەفا سەید ئەشرەفی جێگری داواکاری گشتی ئێران و سەرپەرشتیاری لقی دادگای کاروباری نێودەوڵەتی تاران و موسلیم مەتعەب سەرۆکی لێژنەی چاودێری دادوەریی عێراق و نوێنەری دادگای نێودەوڵەتی واژۆ کراوە.
شاندەکەی دەزگای دادی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە سەردانەکەیان بۆ بەغدا لە گەڵ فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووە./.