بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی وتی: دانوستانەکانی ڤیەننا کاتێک سەرکەوتوو دەبێت کە گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە هەڵبگیرێت.
ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی independent جەختیکردەوە کە هەڵگرتنی گەمارۆکان، بە تایبەت ئەوانەی ساڵانی جێبەجێکردنی سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان، لە لایەن ئەمریکاوە بە مەرجی سەرەکی ئێران دادەنرێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: داوای دەستەبەرکردنی نەکشانەوەی لایەنی بەرامبەر لە ڕێکەوتن، نەبوونی هیچ سزا و گەمارۆیەکی نوێ یان هەوڵی گەڕانەوەی سزاکانی پێشوو، تەنیا بە ئامانجی ئەوەیە کە دۆخی شڵەژاوی سیاسی ناوخۆی ئەمریکا ڕەنگە کاریگەریی لە سەر هەڵسووکەوتی نێودەوڵەتی ئەم وڵاتە هەبێت.
باقری وتی: بەداخەوە کە سیاسەتی شکستخواردووی زیاترکردنی گوشارەکانی سەردەمی ترەمپ هێشتا لە لایەن بایدنەوە پەیرەو دەکرێت.
وتیشی کە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەوەی سەلماندووە کە واشنتن هاوبەشێکی متمانەپێکراو بۆ هیچ لایەنێک نییە بەڵام ئێمە لە پەیوەندی و هاوکاری نزیکداین لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە./.