بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کە سەردانی ئیماراتی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڵ ئەنوەر قەرقاش ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری دیپلۆماسی کۆبووە.
ئاژانسی فەرمی ئیمارات ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو وڵات تاوتوێ کراوە و جەخت لە سەر گرنگی پەرەپێدانی و هەروەها ڕێزگرتن لە دراوسێبوون کراوەتەوە.
باقری و قەرقاش جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئێران و ئیمارات بە پێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بۆ سەقامگیری و گەشەی ناوچەکە هەنگاو بنێن.
پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکانیش یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوە بووە./.