بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە «سەبا» کورتە فیلمی«سفید پووش (سپی پۆش)» لە دەرهێنانی ڕەزا فەهیمی بۆ بەشدار بوون لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکانی «ئامێتی» تورکیا ۴th Amity Short Film Festival (Turkey)،«کانبرا»ی ئۆسترالیا ۲۶th Canberra Short Film Festival(Australia) ، سلێمانی عێراق ۵th Slemani Short Film Festival(Iraq) و «سەما»ی سوێد ۱۲th Sama Short Film Festival(Sweden) پەسەند کرا.
کورتە فیلمی چیرۆکی،«سپی پۆش» وەک بەرهەمی هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵەکانی «کلێرمون فران»ی فەرەنسا،«شۆرت شۆرتس»ی یابان، «کۆنکۆرتۆ»ی ئیتالیا و … تەنیا نوێنەری ئێران لە ئۆسکاری 2022 دەبێت.
نمایش و هەڵبژاردنی کورتە فیلمەکان لە ئاکادیمیای ئۆسکار لە 10 تا 15ی دێسەمبەر درێژەی دەبێت و لە کۆتاییدا (21ی دێسەمبەری 2021) پازدە فیلم بۆ قۆناغی دواتر هەڵدەبژێردرێن. ئەم فیلمە هەنووکە لە سینەماکانی هونەر و ئەزموون لە ئێران دا نمایش دەکرێت.
کورتە فیلمی «سفید پوش(سپی پۆش)» لە نووسین و دەرهێنانی ڕەزا فەهیمی و بە پێی چیرۆکی «نعلبکی پنیر(ژێرپیاڵە پەنێر)» لە نووسیی محەمەد ساڵح عەلا بەرهەم هێنراوە.